خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن و مه‌كۆی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كان كۆبونه‌وه‌

22/02/2020

دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌كۆی‌ سلێمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ئاماده‌بونی‌ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا سکرتێری‌ کاروباری‌ باژێڕوانەکان و ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ بازنه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ژنانی‌ بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كان كۆبونه‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ بۆ كۆنفرانسی‌ ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پته‌وكردنی‌ دۆخی‌ ڕێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ 21/2/2020 به‌ئاماده‌بونی‌ سکرتێری‌ کاروباری‌ باژێڕوانەکان و مه‌كۆی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ بازنه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ كۆبونه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پێداگریه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و خزمه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرانه‌وه. 
له‌درێژه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كانیشیاندا ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 22/2/2020 لەگەڵ لەژنانی بازنەو ڕایەڵەکان كۆبونه‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ یه‌كڕیزی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسی‌ پێكه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانی‌ كورد باسی‌ لێوه‌كرا.
به‌شداربوانی‌ كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ خستنه‌روی‌ سه‌رنج و تێبینیه‌كانیاندا ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ پته‌وكردنی‌ زیاتری‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆنفڕانسی‌ ناوخۆیی.


هەواڵی زیاتر