بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، داوای کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

23/02/2020

بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییەکان و چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییە، ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت" بفەرمون بەسازدانی دانیشتنێکی نائاسایی پەڕلەمان بە ئامادەبونی وەزیرانی پەیوەندیدار تایبەت بە وردەکاری  ئامادەکارییەکان و چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییە".

دەقی داواکاریەکە:
بەپێی بەندی یەکەمی مادەی هەشتەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی کوردستان سێ یەکی ژمارەی ئەندامانی بەرێزی پەڕلەمان، دەتوانن بانگهێشتی دانیشتنی نائاسایی بکەن کە دانیشتنەکە تەنها تایبەت دەبێت بەو بابەتەی لە بانگهێشتەکەدا دیاریکراوە.
لەگەڵ ئەوەی خۆشبەختانە هەتاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، بەڵام بە پێویستی دەزانین سەرباری کۆبوونەوە بەرفراوانەکەی حکومەتی هەرێم و ڕاگەیاندنە رۆژنامەوانییەکەی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی بۆ ڕایگشتی ، داوا لە سەرۆکایەتی و ئەندامە بەرێزەکانی پەڕلەمان بکەین،رەزامەندی بفەرمون بەسازدانی دانیشتنێکی نائاسایی پەڕلەمان  بە ئامادەبونی وەزیرانی پەیوەندیدار تایبەت بە وردەکاری  ئامادەکارییەکان و چۆنێتیی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییە.


هەواڵی زیاتر