راگه‌یه‌ندراوێك له‌ مەکۆی ڕانیەی بزوتنەوەی گۆرانه‌وه‌

05/03/2020

خەلکی بەشەرەفی رانیە و دەڤەری راپەرین
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان

لە ساڵ یادی ٢٩ هەمینی راپەڕینە پرشکۆدار و مەزنەکەی ٥/٣/١٩٩١ ی خەلکی کوردستان پیرۆز بایی لە خەلکی کوردستان بەگشتی و دەڤەری راپەرین بەتایبەتی دەکەین سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی ڕاپەرین و نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری راپەرین و گۆرانکاری دادەنەوێنین.
هیچ گومانی تێدانیە کە راپەرین وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بوو لە مێژوی بزاڤی رزگاری نیشتمانی خەلکی کوردستان راپەرین زۆر دەست کەوتو دەرئەنجامی باشی هەبوو هەر لەهەلبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین دەستکەوتی تر بەڵام بەداخەوە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەوماوە دورو درێژە دا وەک پێویست نەیان توانی گرنگی بە دەست کەوتو دەرئەنجامەکانی راپەرین بدەن کە بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت بە پێچەوانەوە زیاتر بۆ  بەرژەوەندی شەخشی و حیزبی بەکار دەهێنرێن هیوادارین لە ٢٩ هەمین ساڵوەگەری راپەرین حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر گرنگی بە دامەزراوەی کردن و نیشتمانی کردنی بەرژەوەندیە نەتەوەیەکان و ژیان و گوزەرانی خەلک بدات و سور بیت لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و نادادی و خراپکاری هەولی جدی بدات بۆ چاکسازی لەگشت بوارەکاندا زیاتر یاسا سەروەر بکات و مافی هاوڵاتی بونی خەلکی کوردستان بپاریزێت بۆ ئەوەی هەرێمێکی پارێزراو بەهێزمان هەبێت
دوبارە بەرزو پیرۆز بێت یادی راپەرینی خەلکی کوردستان
کە شکۆو سەروەری زۆری راپەرین بەسەر شاری ڕانیەی دەروازەی راپەرین دەکەوێت 
درود  بۆ شەهیدانی راپەرین
مەکۆی ڕانیەی بزوتنەوەی گۆران
٥/٣/٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر