كۆبونه‌وه‌ی ژنانی بازنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

31/05/2018

رۆژی دوشه‌ممه‌ 17-8-2015، كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ژنانی بازنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی كۆبویه‌وه‌.
كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پرسی سازانی هه‌موو حزبه‌كان بوو له‌ باره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌ ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌ سود و قازانجی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، پاشان باس له‌ كێشه‌كانی ژنان به‌ گشتی كرا و چه‌ندین چاره‌سه‌ر باسی لێوه‌كرا.