عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح: ئومێدی‌ گه‌وره‌مان به‌م هه‌ڵبژاردنه‌یە

30/09/2018

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ ئەزمونی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ ئەمە یەکەم ئەزمونی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانە وەک هەڵبژاردن

پاش به‌شداریكردنی‌ له‌ ده‌نگدان، عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئەگەر کۆمیسیۆن لەم ئەزمونەدا سەرکەوتو بێت، پڕۆسەی سیاسی و حوکمرانی لە کوردستاندا سەرکەوتو دەبێت و نمونەیەکی جوان پیشان دەدات، ئەگەر ساختەکاریی گەورەش بکرێت هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی رابردو یان ئەو نیەت و مەبەستانەی کە هەبو بۆ ساختەکاری بکرێت، بە دڵنیاییەوە ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکدەچێت، چونكه‌ ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی کوردستان بەندە بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی رێکوپێکەوە.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح وتیشی‌: وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئومێدی گەورەمان هەیە بە تایبەت دوای رێنماییەکانی دوێنێ شەوی کۆمیسیۆن و هیوادارین ئەو رێنماییانە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و خەڵکی کوردستانیش دەبێت بە وردی چاودێریی پڕۆسەکە بکەن، ئێمە زانیاریمان هەبوە کە ژمارەیەکی زۆر(جنسیە) ساختە کراوە و بۆیە کۆمیسیۆن بڕیاری داوە تەسکەرە لەگەڵ جنسیە پێکەوە بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی رێگریی لەو ساختەکارییە بکرێت و ئەمەش جێگەی دەستخۆشییە و دەبێت پشتیوانی لەو هەنگاوەی کۆمیسیۆن بکەین.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، کوردستان لەبەردەم چاودێرییەکی وردی نێودەوڵەتی و نێوخۆییدایە و خەڵکی کوردستان دەیەوێت بژی و پڕۆسەی دیموکراسی تاقی بکاتەوە و نابێت چەند کەسێک پێیان وابێت هەرچی بیانەوێت دەتوانن بیکەن جا بە ساختە بێت یان هەر شێوازێکی دیکە.











هەواڵی زیاتر