"پەرلەمان دەبێت قسە لەسەر بابەتە جدییەکان بکات"

14/05/2020

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پێویستە پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەک بکەوێتەوە کار کە قسە لەسەر بابەتە جدییەکان بکات نەک بابەتى دیکە.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا جەختى کردەوە لەوەى کە کۆمەڵێک بابەتى گرنگ هەن لە پرسى بودجە و نەوت و خاڵە سنوریەکان و دۆخى ژیانى خەڵک و موچە، ئەگەر ئێمە پەرلەمانمان هەیە ئەوا دەبێت قسە لەسەر ئەم بابەتە جدییانە بکات، کە ئەوە بەشێکى زۆرى پەیوەستە بە سەرۆکایەتی نەک فراکسیۆنەکان.

ئاماژەى بەوەشکرد کە پێویستە لە ئایندەیەکى نزیکدا فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمان کۆببنەوە بۆ دەربازبون لەم دۆخە و وتیشى:"ئێمە کۆمەڵێک داواکاریمان پێشکەش کردون بۆ دانیشتنى پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتانە لەبابەتى خستنە بوارى یاسا و بڕیارەکانى چاکسازى و خاڵەسنوریەکان و موچە و ژیانى خەڵک و بانگهێشتکردنى وەزیرەکان".

باسى لەوەشکرد کە ئێستا لەم دۆخەدا کۆمپانیا هەیە مانگانە زیاتر پێنج ملیۆن دۆلار لە خاڵە سنوریەکان دەبات و ئەوانە بابەتى جدیین و پێویستە پەرلەمان هەڵوێستى هەبێت لەسەریان.


هەواڵی زیاتر