له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه بانگهێشتی به‌رپرسانی حكومه‌ت دەکەین بۆ په‌رله‌مان
26/05/2020
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی، كه تا ئێستا ناشه‌فافه و له سێ به‌ش ته‌نیا به‌شێكی دیاره، داهاتی ناوخۆ و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و 15 بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به داهات و خه‌رجی، پرسی سه‌دان هه‌زار بندیوار و دوو موچه و سێ موچه و كه له بایۆمه‌تری و ده‌ره‌وه‌ی بایۆمه‌تریدان، به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیی داره‌كان بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ین
دابان محه‌مه‌د ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رباری لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌ت، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه، بانگهێشتی به‌رپرسانی بالێی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسه ده‌كه‌ین، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا ئاشكراكردنی ژماره‌كان به‌س نین، هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانی دوای ئاشكراكردنی گرنگ و پێویسته!
دەشڵێت : 9 مانگ ده‌رفه‌تێكی باش دراوه به حكومه‌ت ( نه‌رمیه‌كی زۆر و پشویه‌كی درێژ) كاتی ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بن، له به‌دواداچون و چاودێری كردن و به‌رگری كردن له مافه‌كانی خه‌ڵك.