ڕێکخەری ژوری پەرلەمان: کوردستان پێویستی بە شۆرشی چاکسازییە!
10/06/2020
ڕێکخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: پەرلەمان لە وەرزی نوێیاندا چەندین ئەرکیان لە ئەستۆدایە،کەچی هەر جارێ و بە پاساوێکی ناراست و نارەوا ، پەرلەمان توشی دابڕین دەکەن.
کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسێنێکیدا دەڵێت: لە جێی خۆیەتی بپرسین پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان ،نەک نەیانتوانی لانی كەمی ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن،بەڵکو هۆکاری سەرەکین لە خامۆشکردنی مینبەرێک ،ئەگەر بویسترێ قسەیەکی رەوای لێبکرێ .کەگرنگترین پرسەکانی وڵات و خواستی خەڵکن؟ بۆچی پەرلەمانتاران ئەو دۆخە قبوڵ دەکەن ؟ .
دەقی نویسنەکەی
سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان خەریکی چین؟! لە خەمی کێدان ؟ یەکێکم لە وانە بروا م بە کاری پەرلە مانی دامەزراوەکەی هەیە. پەرلەمان ناخەمە ژێر پرسار، بەڵام کاراکتەرو ئەو ئەزمونە شکستخواردوە ، لە کاری پەرلەمانی دەخەمە ژێر پرسیار؟ لەم قەیران و نادادیی و لێکترازانەی روبەروی وڵات بۆتەوە. پەرلەمان لە وەرزی نوێیاندا چەندین ئەرکیان لە ئەستۆدایە،کەچی هەر جارێ و بە پاساوێکی ناراست و نارەوا ، پەرلەمان توشی دابڕین دەکەن.، باشە ئێوە لە دکتۆرو کارمەندانی دروستی چیتان زیاترە ،لەبەرەی پێشەوەی جەنگی کۆرۆنان، لە جێی خۆیەتی بپرسین پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان ،نەک نەیانتوانی لانی كەمی ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن،بەڵکو هۆکاری سەرەکین لە خامۆشکردنی مینبەرێک ،ئەگەر بویسترێ قسەیەکی رەوای لێبکرێ .کەگرنگترین پرسەکانی وڵات و خواستی خەڵکن؟ بۆچی پەرلەمانتاران ئەو دۆخە قبوڵ دەکەن ؟ .
لە کاتێکدا گرنگترین خاڵی ناوکۆیی پەرلەمانتاران هەیە. لەوانە:
-یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
- كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوور.
- هێنانی بودجەی (٢٠٢٠) بۆ پەرلەمان.
- گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە یاسا.
- رێكخستنەوەی دەروازە سنورییەكان.
- فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات.
- دڵنیایی كۆمەڵایەتی
- چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.
-هەموارکردنی یاساکانی دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی شورا
-
- هەمواری یاسای وەبەرهێنان.
- یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.-
-پرسی پەروەردە
-پرسی تەندورستی ومافی نەخۆش
-کێشەو ناکۆکی هەرێم وناوەند
ئەم سیاستە کوردستان خستۆتە بەردەم دوریانی داخستن بەروی چاکسازی و کرانەوە بەروی مەترسی و هەرەشەکانی لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان پارچە پاچە بونی وڵات؟!