به‌رده‌وامی ته‌عریب؛ له حه‌ره‌س قه‌ومییه‌وه بۆ چه‌كداركردنی خێڵه‌كان
13/06/2020
حكومه‌تی عیراقی سه‌ره‌تا به هێمنی و شێنه‌یی و به به‌رنامه‌یه‌كی
عیراقیانه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌ستی دایه سڕینه‌وه‌ی سیما كوردیه‌كانی
شارستانیه‌ت و كلتوری مادی و مه‌عنه‌وی ناوچه تێكه‌ڵه‌كان و سه‌پاندنی زمان و
بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی له‌و ناوچانه‌دا، بۆیه له قۆناغه‌كانی
دوواتر زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه ره‌گه‌زپه‌رسته توندڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌ب له‌م ناوچانه‌دا
دروستبوون، وه‌كو موسڵ و تكریت و ده‌ڵتاوه (خاڵص) و دیاله، كه تا چله‌كانیش
خاڵی ته‌ماس و به‌یه‌ك گه‌یشتن و ناوچه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌و روبه‌ری پێكه‌وه ژیانی
كورد وعه‌ره‌ب بوون.
ئەمە دەستپێکى چونە ناوباسێکى وردى کێشەیەکى قوڵى کوردە، کە ژووری ناوچه
كوردستانیه دابڕێنراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە راپۆرتێکى
شیکاریدا بە ناونیشانى (به‌رده‌وامی ته‌عریب؛ له حه‌ره‌س قه‌ومیه‌وه بۆ چه‌كداركردنی
خێڵه‌كان) خستویەتیەڕوو.
راپۆرتەکەى ژووری ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
لە پێشەکیەک و حەوت بڕگە پێکهاتوە و باس لەوە دەکات، کە یه‌كێك له شێوازه
دڕندانه‌كان له په‌لاماردانی خه‌ڵكی كوردستاندا، هێرشی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان بوو
له ساڵی (1963)، كه لای به‌شێكی زۆری به‌ته‌مه‌نه‌كان به ساڵی (به‌عسیه‌كه)
ناسراوه، له یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵدانی هه‌ر تاكێكی ناوچەكه‌دا كۆمه‌ڵیك ناسۆر و
مه‌ترسی دروست كردووه، به تایبه‌ت له‌م رۆژگاره‌دا به‌هۆى پشتگوێخستن و جێبەجێ نەكردنى
ماددەى (140)ى دەستورى عێراقەوە كێشەكانى ناوچه‌كه بە چارەسەر نەكراوى ماونەتەوە.
ژووری ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
پێشه‌كی:
له سه‌ره‌تای دروستكردنی عیراقه‌وه تا ئیستا، رۆژ له دووای رۆژ و هه‌نگاو
له دووای هه‌نگاو هه‌ڵكشان و فراوانبوونی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و
باكوور زیاتر ده‌بێت و پێكهاته‌ی كورد‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی دیكه
بچووكتر ده‌بنه‌وه، بۆیه پێكهاته‌ی كورد له عێراقدا به گشتی بۆ درێژ‌مه‌ودا له
ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بچوكبوونه‌وه‌ی زیاتردایه.
تا بیسته‌كان كوت و عیماره و تا سیه‌كان به‌غدا و تا چله‌كان دیاله و
تا په‌نجا‌كان نه‌ینه‌واو تا سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانیش كه‌ركوك سیمای به عه‌ره‌بكردنیان
پێوه دیار نه‌بوو، شاری تێكه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگی و فره‌ره‌نگی و پێكه‌وه ژیان بوون،
كلتور‌و رۆشنبیری و تایبه‌تمه‌ندی شارستانیه‌تی كوردی به هه‌موویانه‌وه دیاربوو، به
ده‌یان نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌كادیمی
كورد له‌م شارانه‌دا دروستبوون و به گیانێكی نیشتمانی و مرۆڤدوستانه‌وه خزمه‌تی
كورد و كوردستان و عێراقیان كرد.
به‌ڵام دوواتر به هۆی به‌هێزبوونی باڵی شۆڤێنی و ناسیونالیستی عه‌ره‌بی، به
تایبه‌ت دوای به‌ده‌ركه‌وتنی رۆڵ و گرنگی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندی
ناوچه كوردنشینه‌كان، ئیتر پێكهاته‌ی كورد و كه‌مینه‌كانیتریش زۆر به توندی كه‌وتنه
به‌ر شاڵاوی ته‌عریب و پرۆسه‌ی تواندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانیان له
عێراقدا.
به ناوی بنه‌چه‌ی ئیرانیه‌وه زیاتر له نیو ملیۆن كورد، ئاودیوی سنوری
ئێران كرانه‌وه ،هه‌موو عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌ركه‌وازی و قه‌ره‌لوسی و سوره‌میری و
مه‌له‌كشاهی و زه‌رگوشی و فه‌یلی له رۆژهه‌ڵاتی كوت و عیماره و به‌غداو دیاله
به خه‌ڵكی بێگانه و غه‌یره عێراقی درانه قه‌ڵه‌م و مافی وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی
عێراقیان به مه‌رجی گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی پێده‌درا.
له سه‌ره‌تای پێكهاتیندا ،لیوای دیاله بریتی بوو له قه‌زاكانی شاره‌بان
و ده‌ڵتاوه‌و خانه‌قین و مه‌نده‌لی ، كلتوری كوردی له ته‌واوی ناحیه‌كانی هۆرین
شێخان و قۆره‌تو و قزلره‌بات و ده‌لی عه‌باس و مه‌هروت و...هتد زاڵ بوو ..
نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عیراقدا، ئه‌و ده‌مه ، داوای پێكهێنانی
لیوایه‌كی كوردیان ده‌كرد به ناوی باجه‌لان له‌و ناوچه‌یه‌دا .
هه‌روه‌ها لیوای موسڵیش به هه‌مان شێوه له سه‌ره‌تای پێكهاتنی عێراقدا
بریتی بوو له قه‌زاكانی زاخۆ‌و ئامێدی و دهۆك و شه‌نگال و ئاكرێ ..پێكهاته‌ی كورد
زۆرینه‌بو ، یه‌ك قه‌زای عه‌ره‌بی له لیوای موسڵدا نه‌بوو .
حكومه‌تی عیراقی سه‌ره‌تا به هێمنی و شێنه‌یی و به به‌رنامه‌یه‌كی
عیراقیانه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌ستی دایه سڕینه‌وه‌ی سیما كوردیه‌كانی
شارستانیه‌ت و كلتوری مادی و مه‌عنه‌وی ناوچه تێكه‌ڵه‌كان و سه‌پاندنی زمان و
بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی له‌و ناوچانه‌دا، بۆیه له قۆناغه‌كانی
دوواتر زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه ره‌گه‌زپه‌رسته توندڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌ب له‌م ناوچانه‌دا
دروستبوون، وه‌كو موسڵ و تكریت و ده‌ڵتاوه (خاڵص) و دیاله، كه تا چله‌كانیش
خاڵی ته‌ماس و به‌یه‌ك گه‌یشتن و ناوچه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌و روبه‌ری پێكه‌وه ژیانی
كورد وعه‌ره‌ب بوون.
ده‌وڵه‌تی عیراق به به‌رنامه و له رێگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك
یه‌كه‌ی
كارگێڕی و دروستكردنی یه‌كه‌ی كارگێڕیتر ورده ورده لیواكانی دیاله‌و
موسڵی ته‌عریب كرد، دوواتر له‌گه‌ڵ هۆشیاربوونه‌وه‌وبه‌رزبونه‌وه‌ی
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای كورد و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ،
هێزه
ناسیونالیسته‌كانی عه‌رب به پاڵپشتی تواناكانی ده‌وڵه‌ت له عیراقدا به
توندترین
شێوه وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی كوردیان دایه‌وه، به تایبه‌ت كاتێك
سیاسه‌تی ته‌عریب
گه‌یشته كه‌ركوك و ناوچه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت وسه‌رچاوه
سروشتیه‌كان.
یه‌كێك له شێوازه دڕندانه‌كان له په‌لاماردانی خه‌ڵكی كوردستاندا هێرشی
حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان بوو له ساڵی 1963، كه لای به‌شێكی زۆری به‌ته‌مه‌نه‌كان به
ساڵی (به‌عسیه‌كه) ناسراوه ،له یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵدانی هه‌ر تاكێكی ناوچكه‌دا
كۆمه‌ڵیك ناسۆرو مه‌ترسی دروست كردووه، به تایبه‌ت له‌م رۆژگاره‌دا به هۆى پشتگوێ
خستن و جێبەجێ نەكردنى ماددەى 140ى دەستورى عێراقەوە كێشەكانى ناوچه‌كه بەچارەسەر نەكراوى
ماونەتەوە، هاوكات دۆخى ژیانى خەڵك و ئاسایشى ئەم ناوچانە تادێت ئاڵۆزى زیاتر بەخۆوە
دەبینن.
دوای دورخستنەوەى پێكهاتەى كورد لە دەسەڵات و ئیدارەدانى ناوچه‌كه‌و لابردنى
دەیان بەرپرسى كورد لەپۆستى فەرمانگەكانى دەوڵەتدا، جگە لەوەش گواستنەوەى فۆرمى خۆراك
و نیشتەجێكردنى سەدان خێزانى عەرەب و گەڕانەوەى جوتیارە عەرەبە هاوردەكان بۆ سەر زەوی
و زارى جوتیارانى كورد، لەئێستادا دۆخى تەعریب و هەوڵى دەسەڵاتدارانى عێراق لە چەكداركردنى
هۆزو عەشیرەتە عەرەبەكانى ناوچەكانى حەویجەو ڕیاز و ڕەشاد و ...هتد، بەبیانوى پاراستنى
ناوچەكانیان لە په‌لاماری چەكدارانى داعش و پاڵپشتیكردنى هێزە ئەمنیەكانى عێراق، هەڕەشەو
مەترسیەكى نوێیە بۆ سەر ئاسایشى كۆمەڵایەتى و جۆرێكه له به‌رده‌وامی تەعریب له
ته‌واوی ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كاندا.
ئه‌م راپۆرته له پێشه‌كیه‌ك و حه‌وت بڕگه پێكهاتوه، له رووی شوێنی
جوگرافیه‌وه تایبه‌ته به رووبه‌رێكی بچوكی خاكی كوردستان، چوار گۆشه‌یه‌ك له ناوه‌ندی قه‌زای دوبزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و
به زێی بچوكدا رووه و پردێ و له وێشه‌وه به‌ره‌و باكوری رۆژهه‌ڵات تا شیوه سور
و به به‌ری رۆژئاوای چیای خاڵخاڵان تا كردۆلكه‌كانی ماسقه‌لان و سه‌رچاوه‌كانی
رووباری خاسه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك تا گردۆلكه‌كانی كانی دۆمه‌ڵان و كه‌لی
یاروه‌لی و به جاده‌ی كه‌ركوك –دوبز ده‌گه‌رێته‌وه ناوه‌ندی قه‌زای دوبز، كه
ده‌كاته رووبه‌رێكی نزیكه‌ی ( 60كم × 40كم) قه‌زایه‌ك و دوو ناحیه و نزیكه‌ی
(180) گوندی كورد نشین ده‌گرێته‌وه.
له رووی ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌مكه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی
وته‌عریب و به عه‌ره‌ب بوون و باسی هیرشه‌كانی
حه‌ره‌س قه‌ومی له حوزه‌یرانی 1963 ده‌كات،
دوواتر ئاراسته‌كانی ئه‌و هێرشه وزیانه‌كانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك و
مه‌ترسیه‌كانی دووباره بوونه‌وه‌ی به تایبه‌ت مه‌ترسی چه‌كدار كردنی خێڵه‌كان له
عیراقی نوێ‌دا ،له كۆتاییشدا ئه‌نجامگیری و چه‌ند پیشنیارێك خراونه‌ته روو .. هیوادارین ئەم
كاره تیشک بخاتە سەر ئەو هەڵمەتانەی کە لە دژی کورد‌و کوردستان لە چەند قۆناغێكی گرنگ
لە مێژووی عێراقدا ئەنجامدراون‌و نەوەکانی ئێستا‌و داهاتوی کوردستان‌و عێراق لێئاگاداربن‌و
وانەی لێوەرگرن‌و ڕێگری بکەن لەو ناحەقیانەی کە تا ئێستا کراون‌و دەکرێن..هه‌ر ئه‌وه‌ش
ئامانجی ئێمه‌یه.
1-پێناسه‌ی چه‌مكه‌كان :
هه‌ر چه‌نده له نوسینی تویژینه‌وه‌و راپۆرتی شیكاری و وتار‌و ئارتیكڵه ئه‌كادیمیه‌كاندا
پێناسەی ئەو چەمكانە دەكرێت كە ماناكانیان روون نین ،یان زیاتر لە مانایەك هەڵدەگرن
و لێكدانەوەی جیاوازیان بوَ دەكرێت چونكە زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌ی روون پێناسەی ناوێت
، له‌م راپۆرته‌شدا چه‌مكه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی و ته‌عریب تا راده‌یه‌ك وه‌كو
زاراوه ماناكانیان روونن، به‌ڵام وه‌كو چه‌مك چی ده‌گه‌یه‌نن و وه‌كو پرۆسه چۆن
دروست بوون و به‌رێوه‌چون ، پێویستیان به پێناسه هه‌یه :
أ- حه‌ره‌س قه‌ومی :
حه‌ره‌س قه‌ومی گروپێكی چه‌كداریی باڵی توندره‌وی ناو حیزبی به‌عس بوون ،
له دووای كوده‌تاكه‌ی هه‌شتی شوباتی 1963 به‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا ، بۆ
پارێزگاری له خۆیان دروستیان كرد ،وه‌كو نیشانه‌یه‌كی بێ متمانه‌یی به سوپا‌و
هێزه چه‌كداره یاساییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی عێراق پشتیان به‌م گروپه چه‌كداره به‌ست،
چونكه له‌و رۆژگاره‌دا به‌عسیه‌كان كاریگه‌ری و رۆڵی لاوازیان هه‌بوو له ناو
سوپای عێراقیدا به به‌راورد به باڵی ناسریه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی باڵی
عبدالسلام عارف و ئه‌فسه‌ره‌كانیتر ،جگه له هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری به‌عسی ،له سه‌ر
ئاستی گشتی سوپا پێگه‌یان لاواز بوو.
بۆیه به‌عس هه‌وڵی ئه‌لته‌رناتیڤێكی ده‌دا
بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سوپا ، سه‌ره‌تا سودی له‌م گروپه وه‌رگرت ، گه له رووی پێكهاته‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی و باگراوندی چینایه‌تیه‌وه به‌شێكی زۆری حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان، به
تایبه‌ت له پارێزگای كه‌ركوكدا، خه‌ڵكی
كۆچه‌ری و شوانكاره‌و ئه‌و مه‌ڕدارانه‌بوون له ناوه‌راست و رۆژئاوای عیراقه‌وه
هاتبوون و چه‌ند ساڵێك بوو له سنوره‌كانی پارێزگای دیاله و كه‌ركوك و موسڵدا
نیشته‌جێبوبون ،له بنه‌ڕه‌تدا خۆیان له رووی ده‌ورنیه‌وه له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگاو زه‌وی
كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، جۆرێك له ململانێ و ركابه‌ریان له‌گه‌ڵ كورده
گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بوو ، به‌عس ئه‌م ئاماده باشیه ده‌رونیه‌ی قۆسته‌وه‌و
به به‌خشینی پاره و زه‌ویو زار و ئاسانكاری بۆ مانه‌وه له ناوچه‌كه وهاندان و
ئه‌ستوركردنی رقی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چه‌كداری كردن ، دوواتر له رێگای ده‌ركردنی
یاسای ژماره (35)ی 18 مایسی 1963 به‌رگیكی یاسایی كرد به به‌ر ئه‌م میلیشیایه‌دا
وپاڵپشتی ده‌وڵه‌تیان بۆ زامن كرد‌و له ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌یی و ئومه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه
، نه‌ك هه‌ر كورد به‌ڵكو سوپای عیراقیی بێزار كرد‌و نه‌یاره‌كانی پێ سه‌ركوت ده‌كرد([1]).
له
ماده‌ی دووه‌می یاساكه‌دا هاتووه (حه‌ره‌س قه‌ومی هێزێكی میللی رێكخراو و
مه‌شقپێكراون
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌ك ، كۆڵه‌گه‌و پایه‌كانی ئه‌م هێزه
گه‌له ،كه
بڕوای به مافه‌كانی و ژیانێكی ئازاد‌و شه‌رفه‌مه‌ندانه هه‌یه، یه‌كیك له
ئه‌ركه‌كانی
ئه‌م هێزه پاراستنی راپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به له عیراقدا
وجێگیركردنی
رێبازه شۆرشگیری و پیشكه‌تنخوازه‌كه‌یه‌تی) بۆیه یه‌كه‌م به‌كارهێنانی
حه‌ره‌س
قه‌ومی دژی خه‌ڵكی كوردستان بوو، چونكه كوردیان به ئاسته‌نگ ده‌زانی
له‌به‌رده‌م
مه‌یله شۆفینیه فراوانخوازیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ،دوواتر دژی عه‌ره‌ب و
پێكهاته‌كانیتریش به‌كار هات ،دژی سوپای عیراق و فشارخستنه سه‌ر
ئه‌فسه‌ره‌كانی
سوپا ، تا عه‌بدوالسه‌لام عارف به هێزی تانك و زرێپۆش و سوپاوه له‌رۆژی
17/11
/1963 هیرشی كرده سه‌ر باره‌گاكانیان و ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی به‌عس به
(أحمد
حسن به‌كر)یشه‌وه به دیل گرت و به‌یانامه‌ی كۆتاییهاتنی به‌عسیه‌كانی
له 18/11/1963 راگه‌یاند ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه عه‌بدولسه‌لام
عارف له به‌یانامه‌كه‌دا به (حه‌ره‌س ناقه‌ومی) ناوی ئه‌م گروپه‌ی برد .
ب-ته‌عریب و به‌عه‌ره‌ب بوون:
خودی ته‌عریب خۆی وشه‌یه‌كی عەرەبیەو لە رووی ماناوە لە زمانی كوردیدا مانای
(بەعەرەبكردن)دەگەیەنێت ، بە مانای بە زوَر بە بە عەرەب كردنی خاك و نیشتمان ونەتەوەو گروپێكی مروَیی و كوَمەڵەیەكی ئیتنیكی
جیاواز بە كاردێت ، گوزارشت لە پروَسەیەكی تەواو شوڤینی ونامروَڤانە دەكات ،جیاوازە
لە پروَسەی مێژوویی بە عەرەب بوون كە كورد لە ماوەی هەزار ساڵی رابردوودا پێیدا تێپەڕیوە
.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و نوسین و توێژینه‌وانه بكه‌ین كه له هه‌شتاكانه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه ده‌نوسرێن ، زۆربه‌یان پێناسه‌ی ته‌عربیان كردووه ،هه‌ندێكیان
ده‌ڵین بریتیە لە زاڵ کردنى زمان و کلتور
و بەرژەوەندى عەرەب و فراوانکردنى سنوریان بەشێوەیەکى زۆرەملێ بەسەر نەتەوەیه‌کى تردا،ئیتر
هه‌ر گروپێكی ئیتنی بێت كه له‌گه‌ل عه‌ره‌بدا ده‌ژیت، لەرێگاى ڕأگواستن و دەرکردن
و گۆڕینى ناوى شوێن و ناسنامە و زمانى دایک و دانانى نشینگە و نیشتەجێکردنى عەرەب
له سه‌ر خاكه‌كه‌یان ، بۆیه سەبارەت بەکوردیش چەمکى بەعەربەکردن بریتیە لە نیشتەجێکردنى
خەڵکى عەرەب بەشێوەیەکى تاک و کۆمەڵ لە سه‌ر خاكی کوردستان لەڕێگەى دۆزینەوەى نشینەگە
بۆیان ،هەروەها گۆڕینی ناوى شار‌و گوند و گەڕەک و دامەزراوە فەرمى و نافەرمیەکان بۆ
ناوی عەرەبى ، ئەمەش بەمەبەستى گۆڕینى ڕاستیە نەتەوەییەکان بۆ بەرژەوەندى نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌ب ده‌كرێت([2])
بەعەرەبکردنى کوردستان و کورد ،چوکڵەیەکیتری سێ کوچکەى (تەرحیل و تەعریب و تەبعیس)ە
کەڕوو لە هەڵوێستى خەڵکى کوردستان و تواندنەوەى نەتەوەى کورد بووە، ڕوو لەوه بووە
نیشتمانى کورد بکات به خاکى مێژوویی عەرەب و بەشێک لە کورد بەعەرەب لەقەڵەم بدا، تا
لەلایەکەوە چەند بۆى دەلوێ کوردستانى عێراق پارچە پارچە بکات و بەعەرەبى بکا و لەلایەکى
تریشەوە نەخشەى دیموگرافى کوردستان و عێراق بگۆڕی بەوەى بەشێک لە نەتەوەى کورد بکات
به عەرەب.([3])
هەرچەند تەعریب هەر نیشتەجێکردن ناگرێـتەوە بەڵکو ڕاگواستن و دەرکردنە جگە لەوەى زۆرجار ناسنامەو زمانى دایک
ئەکەوێتە ژێر هەرەشە وکلتور و فەرهەنگێکى تر‌ى بەسەردا ساغ دەکرێتەوە([4]).
تەعریب جیاوازە له پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ب بوون ،ئەگەرچی ئامانجیان هەر یەكە و
هه‌ردووكیان مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد ،له‌م رۆژگاره‌دا وه‌كو
چۆن ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان له ژێرهه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی ته‌عریبدان، به
هه‌مان شێوه به‌شێكی فراوانی هه‌رێمی كوردستانیش له ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی به
عه‌ره‌ب بووندایه .
بە عەرەب بوون پروَسەیەكی مێژوویی دوور‌و درێژ‌و لەسەر خوَیە ،لە ئەنجامی نزمی
ئاستی هوَشیاری وپێ نەگەیشتنی هەستی نەتەوەیی كوردیدا زیاتر درووست دەبێت ، بەڵام تەعریب
هەڵمەتێكی دڕندانەو ،دەستكاری كردنی ئاشكرای مێژوو وگوَڕینی راستیەكان و بەكارهێنانی
هێزە بۆ سرینه‌وه‌ی سیما نه‌ته‌وه‌یی و كلتوریه‌كانی ئەویدیكه .
لە بارەی پروَسەی بە عەرەب بوونەوە دەكرێ نموونەی مێژووی پێكەوە ژیان وهاوئاینی
و هاوسێیەتی بێنینەوە ،لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلامدا لەسەدەی حەوتەم ،عەرەب
لە دەرەوەی نیمچە دوڕگەی عەرەبی نەبوو ، دامەزراندنی كوفەو بەسرە كە یەكەمین شار بوون
عەرەب لە دەرەوەی نیمچە دوڕگەكەدا درووستی كرد، ئه‌م شارانه لە چوَڵەوانی ولە شوێنێكی
بێ كەس و بێ دانیشتواندا نەبوون ،بەڵكو پێش ئەوەی لەشكری موسڵمانان پەلاماری ئەم ناوچانە
بدات ، پڕبوون له ئاوه‌دانی و دانیشتوان ولە سنووری دەوڵەتێكدا بوون ،خەڵكێكی زۆری
لێ نیشتەجێ بوو ،ئه‌وه‌تا خه‌لیفه‌ی موسڵمانان عومه‌ری كوری خه‌تاب (ر.خ) لە نامەیەكدا بۆ (عەتەبەی كوڕی غەزوان) دەنووسێت
وداوای لێ دەكات (توَ بڕوَ لە گەڵ دانیشتوانی ئەم ناوچەیەدا بجەنگێ تا نەپەرژێنە سەر
ناردنی یارمەتی بوَ برا فارسەكانیان دژی برا عەرەبەكانت)([5])
ئه‌گه‌ر
خوێندنەوەیەكی وردوبابەتی بوَ ئەم رستەیە بكەین ،به دووای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا
بگه‌ڕێین ئایا ئه‌و گروپه كێن؟ گروپێكی مروَیی لەو سەردەمەدا لە ناوچەكە ژیابێت و
نە عەرەب بووبێت و نە فارس ؟به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه كورد بوون .هەروەها خەلیفەی دووەم
لە نامەیەكی تری‌دا داوا لە سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس دەكات (لە شوێنێكدا شاری كوفە درووست
بكە ئاو نەكەوێتە نێوان عەرەبەوە)([6])
واتە لەبەری
رۆژئاوای فورات بێت ،ئەمەش هیچ گومانێك ناهێلێتەوە كە لەو سەردەمەدا تەنیا عەرەبێك
لە روَژهەڵاتی فوراتدا نەبووە ،(هادی عەلەوی)یش لە بارەی (نضر بن حارث ) ەوە دەڵێت (لە
حیرەدا ژیا بوو هەڵگری كلتووری ئێرانی بوو)([7])
واتە لە دووا
خاڵی سنووری باشوور‌و روَژئاوای ئەم خاكەی ئیستا پێی دەڵێن ئێراق ،تا فتوحاتی
ئیسلامی و سه‌دان ساڵیش به دوواوه كلتووری عەرەبی زاڵ نەبووە ،بۆ نمونه (أبن بطوطة)
لە گەشتەكەیدا دووای نزیكەی (700)ساڵ لە موسڵمان بوونی ئێراق و بڵاو بوونەوەی عەرەب
بە ئێراقدا لە ساڵی (707)ی كوَچی ، باسی خێڵه عه‌ره‌به‌كانی رۆژئاوای فورات ده‌كات
،چۆن به كاری چه‌ته‌یی و رێگری وه‌كو ئیستای گروپه تیرۆریسته‌كنی ناوچه
كوردستانیه دابرێنراوه‌كان مه‌ترسیان دروستكردووه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی شاری (هوێزه) ده‌كات و ده‌ڵی (شارێكی بچوك و
دلگیره له نێوان كوفه وبه‌سه‌ره‌یه ودانیشتوانه‌كه‌ی عه‌جه‌من) (كوردی لوڕن)،
به‌ڵام ئیستا ئاسه‌وارو شوێنه‌وارێكی ئه‌و شاره نه‌ماوه جگه له هۆڕی هوێزه،
ئه‌ویش بووه به(هور الحویزه) ،دوور نیه له ئه‌نجامی فشار‌و هێرشی خێڵه عه‌ره‌به‌كاندا
په‌نایان بۆ ئه‌و هۆره نه‌بردبێ وئیتر به ناوی ئه‌وانه‌وه نرابێت! هه‌روه‌ها ئیبن به‌توته بە شاری حلەشدا تێپەڕیوە
ودەڵێت (ئەم شارە دوو تیرەن ،یەكێكیان كوردن و ئەویتریان جامعین)([8]) بێگومان
جامعیەكانیش به‌شێكیان كوردبوون .
ئێستا له باشور‌و ناوره‌استی عیراقدا ئه‌و فره ره‌نگیه نه‌ماوه ،لە ئەنجامی
پروَسەیەكی مێژوویی درێژخایەندا پاشماوەكانی سوَمەری و ئەكەدی و بابلی([9]) وئاشوری
و فارس وكوردو ساسانی وهەموو ئەو گروپە مروَییانەی پێش ئیسلام و هاتنی عه‌ره‌ب ،لە
ناوچەكەدا بوونیان هەبوو لە بوَتەی نەتەوەیی عەرەبیدا توانەوە ، به‌م پرۆسه‌یه ده‌گوترێت
به عه‌ره‌ب بوون ، پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و مه‌ترسیه‌كانی هه‌میشه ئاماده‌ن ،
بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پێویستی به
هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و به‌رنامه‌ی زانستی تۆكمه هه‌یه .
2-هیرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی له حوزه‌یرانی 1963
كاره‌ساته‌كانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرن، مێژووی ئه‌م گه‌له پڕاوپڕه له
جینۆساید‌و كۆمه‌ڵكوژی وتێكدانی ژیان ویرانكردنی شارستانیه‌ت و سڕینه‌وه‌ی كلتور‌و
شێواندنی ناسنامه‌كه‌ی ،به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر میژووی سه‌د ساڵی رابردوو هه‌ڵده‌ینه‌وه
هیچ ده (10) ساڵێك تێنه‌په‌ریوه ، كورد نه‌كه‌وتبێته به‌ر په‌لاماری پاكتاوی نه‌ژادی
، و به سه‌دان كه‌س له رۆڵه‌كانی به ناهه‌ق نه‌كوژرابن و له رێگای كۆچپێكردنی
زۆره‌ملێ و ده‌ركردنه‌وه هه‌زاران خێزانی كورد له‌سه‌ر خاك و زه‌وی
باوباپیرانیانه‌وه بۆ شوێنه‌كانیتر رانه‌گوازرابن ، یان ناوی شار‌و شارۆچكه‌و شاره‌دێ و گونده‌كانی
له كوردیه‌وه بۆ زمانی عه‌ره‌بی نه‌گۆرابن.. ئه‌وه‌ی شایانی بیركردنه‌وه‌و
رامانه ،دووای سه‌دان ساڵ ئه‌م پرۆسه نامرۆڤانه‌یه درێژه‌ی هه‌یه و نه‌كورد
خۆی میكانیزمێكی گونجاو ده‌دۆزێته‌وه بۆ راگرتنی و نه هێزه شۆ‌ڤینی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی
عه‌ره‌بیش كه‌ڵكه‌ڵه‌ی له ناوبردنی كورد له مێشكیاندا ده‌سڕنه‌وه، یان به لایه‌نی
كه‌مه‌وه كورد به مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نه‌زانن ،وه‌كو هه‌ره‌شه‌یه‌ك
له سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق سه‌یری نه‌كه‌ن !
یه‌كێك له‌و كاره‌ساتانه‌ی مێژووی گه‌لی كورد ،په‌لاماره‌كانی به ناو
حه‌ره‌س قه‌ومی به‌عسه
كه (57)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ،له رۆژی 6/6/ تا 11/6 /1963حكومه‌تی به‌غدا له
رێگای
به‌كارهێنانی سوپا‌و هێزی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت و میلیشیا چه‌كداره
حیزبیه‌كانیه‌وه
په‌لاماری پێكهاته‌ی كوردی پارێزگای كه‌ركوك و خه‌ڵكی كوردستانیدا و هیچ
جیاوازیه‌كی
له نێوان خه‌ڵكی چه‌كدارو بێ چه‌ك و مه‌ده‌نی و پیشمه‌رگه نه‌كرد، له
گونده‌كاندا هه‌ر نێرینه‌یه‌كی كوردی ده‌ستكه‌وت گوله‌بارانیان كرد.
سه‌ره‌تای حوزه‌یران رۆژێگارێكی ره‌ش و شومه له میژووی گه‌لی كورددا به
گشتی و به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان بیره‌وه‌ریه‌كی
تاڵه .له‌م مانگه‌دا میلیشیا چه‌كداره‌كانی حیزبی به‌عس به ناوی (حه‌ره‌س قه‌ومی
) كه به ئایدیۆلۆژیا‌و بیرۆكه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی عه‌ره‌بی په‌روه‌رده ده‌كران
،له هیرشێكی فراواندا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به سه‌دان گوند‌یان سوتاندو هه‌زاران
خێزانی ئه‌م ناوچانه‌یان ئاواره و بێ ماڵ و په‌ناگه كرد ، به ده‌یان جوتیارو
شوان وكرێكارو كاسبكاری بی چه‌كیان له‌سه‌ر
كاره‌كانیاندا شه‌هید كرد.
ئه‌م هێرش و په‌لاماره دڕندانه‌یه كاریگه‌ری و ئاسه‌واری زۆر خراپی له‌سه‌ر
پێكهاته‌ی دیموگرافی پارێزگای كه‌ركوك دانا، كه تا ئیستاش سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و
گۆرانكاریانه‌ی له ده‌سه‌ڵات و شێوازی به‌رێوه‌بردنی عیراقدا روویانداوه،نه‌ك هه‌ر
نه‌توانراوه ئه‌و كاریگه‌ریانه كاڵ بكرێنه‌وه به‌ڵكو به هۆی پێشێلكاریه ده‌ستوریه‌كان
و گوێنه‌دان به داوا ره‌واكانی كورد مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه و به‌رده‌وامیان
هه‌یه .
به‌عس به دیدو تێروانینێكی شۆ‌ڤینی و توندره‌وانه‌وه، پاڵپشت به هێزی
سوپا‌و تانك و فرۆكه‌و تواناكانی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانیدا، له‌سه‌ره‌تای
هێرشه‌كه‌دا، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
هێزێكی نیزامی بیانی و داگیركه‌ردا شه‌ر بكه‌ن ، بڕیارێكیان بڵاو كرده‌وه كه ده‌ڵێت
(بڕیارمان داوه هه‌موو ده‌ڤه‌ری باكووری عیراق بكه‌ینه شوێنی په‌لامار و چالاكی
كرده‌یی و پراكتیكی هێزه چه‌كداره‌كانمان ، بۆیه پێویسته له ماوه‌ی بیست وچوار
كاتژمیردا خۆ به ده‌سته‌وه بده‌ن ...)، به نیازبوون له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی
زۆر كورتدا ته‌واوی كوردستانی عیراق ، به تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای گوندنشینی كوردستان
وێران بكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌شتاكاندا كردیان .
3-ئاراسته‌كانی هێرشه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك :
هیرشه‌كانی سوپا‌و حه‌ره‌س قه‌ومی سه‌ره‌تا له گونده‌كانی باشور‌و باشوری
رۆژئاوای كه‌ركوكه‌وه ده‌ستیان پێ كرد و به‌ره‌و باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی
پارێزگاكه پیشره‌ویان كرد ، یەكەم هێرشیان
لە رۆژی 6/6/1963 به یاڵپشتی سوپای عێراق بەتانك و زریپۆش و هه‌موو توانا سه‌ربازیه‌كانیه‌وه،
چەكدارانی (حەرەس قەومی) هەڵیان كوتایە سەر دێهاتەكانی سنوری قه‌زای دووبز لە پارێزگای
كەركوك, هەریەك لە دێی (مامه و عه‌لاغێر وقەرەدەرەو عەمشە و مەرعی و قەڵاهەربەت و
قوشقایە و قوتانی گەورە و قوتانی خەلیفە و شیرناو عەلاومەحمود و چراغ )سه‌ر به
دووبز ودێیەكانی (خان و هەنجیرە و باجوان و چۆپلیجە و سێكانیان و شۆراو و سۆنه‌گۆلی
و یاروه‌لی)سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك .
دوواتر له قۆڵی دوبزه‌وه به‌ره‌و پردێ و به كه‌ناری زێی بچوكدا بۆ رۆژهه‌ڵات و باكوری رۆژهه‌ڵاتی
كه‌ركوك و له خاسه‌و یاروه‌لیشه‌وه به‌ره‌و باكور و ده‌شتی ساڵه‌یی دریژه‌یان به هێرش و په‌لاماره‌كه‌یاندا، ته‌واوی
گونده‌كانی(كتكه‌و گورزه‌یی ،شانشین و كه‌ڵورو نه‌بیاوه‌و یارمجه‌و وداره‌مان و سه‌قزلی
)، دوواتر گونده‌كانی ( زه‌ردك و بیراڵك وبیره‌سپانی گه‌وره‌و بیرسپانی بچوك وسه‌ربیر
و رۆژبه‌یانی و بیبانی گه‌وره‌و بیبانی بچوك و قادر باغر) سوتێنران و تاڵان كران ، هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م
گوندانه ئاواره‌بوون ، به ژن و مناڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌و نه‌خۆش و خاوه‌ن
پێویستی تایبه‌ته‌وه په‌نایان بۆ گونده‌كانی شوان و شێخ بزێنی و زنجیره گردۆلكه‌كانی حوشتر مل و شیوه‌سور برد .
له 9/6 /1963 له قۆڵی باكوره‌وه چه‌كداره‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی گه‌یشتنه
گونده‌كانی (گه‌ڵۆزی و قه‌ره‌به‌گ و قه‌ره‌سالم و توڵكی و شه‌وگیر) ، به‌سه‌رجاده‌ی
سه‌ره‌كی (كه‌ركوك –كۆیه)شدا گونده‌كانی (حه‌ساری گه‌وره‌و دوبزنی و تۆراغ و حه‌ساری
ته‌ها و وه‌لی پاشایی) و به كه‌ناری خاسه‌شدا هیزێك بۆ گونده‌كانی (گۆگجه‌و تۆبزاوه‌و سوره‌دێ و ئۆمه‌ر
به‌گ وچه‌ڵتوكه‌و قه‌فارو جانقز) هه‌موو
سوتێنران و تاڵان كران .
له 10/6/1963 هیزێكی سه‌ربازی
حكومه‌ت به پاڵپشتی تانك و زرێپۆش له گوندی رێدار ناوه‌ندی ناحیه‌ی شوان كۆبوونه‌وه،
بۆ رۆژی دوواتر له 11/6دا په‌لاماری هه‌موو گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یاندا .ته‌واوی
گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌كه (حاجبێخانی خوارو ، حاجیبێخانی سه‌رو، سمایل به‌گی
،خدرشیرین ،ناروجه‌ی گه‌وره ، ناروجه‌ی ئه‌حمه‌د رجه‌ب ، ناروجه‌ی حاجی جه‌رجیس، توڕكه،
قه‌مه‌ر ،پاپیلان ، تۆمار، كڵاوقوت) و گونده‌كانی رۆژئاوا‌و باكوری ناحیه‌كه‌ش(
قولی به‌گ و جه‌وه‌جه‌وه‌و عه‌لی به‌یان و عه‌مدۆن و حه‌سه‌ن قه‌باغ ونیبه‌سه‌ره
و مه‌رزیخه‌ی خوارو مه‌رزیخه‌ی سه‌رو)سوتێنران و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بوون ،له
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا گه‌یشتنه شیوه‌سورو گوندی ئۆمه‌رمه‌ندان و ئیلنجاغیان
سوتاند، به‌ڵام له‌م شوێنه‌دا هێزێكی پیشمه‌رگه‌یان لێ هاتنه ده‌ست و دووای شه‌ڕیكی
نا به‌رامبه‌ری له رووی چه‌ك و هاوكاری و پشتیوانیه‌وه هێزه‌كه‌ی حكومه‌ت و حه‌ره‌س
قه‌ومیه‌كان شكان و گه‌رانه‌وه بۆ ناوه‌ندی ناحیه‌ی شوان و چه‌ند لاشه‌یه‌كی
كوژراوه‌كانیان له ئۆمه‌رمه‌ندان و بناری حه‌سه‌ن قه‌باغ لێ به‌جێما .
ئه‌وه‌ی
شایانی باسه هێرشی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا لێره كۆتایی هات، به‌ڵام
له شوێنه‌كانیتری كوردستان وه‌كو كه‌ندیناوه‌و
قه‌راج و مه‌خمورو دیبه‌گه و رۆژئاوای موسڵ تا ناوه‌راستی مانگی ته‌موزی 1963 به‌رده‌وام
بوو ، له‌وناوچانه‌دا ئه‌وانه‌ی به دیل ده‌گیران ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه ده‌كران
به پێچه‌وانه‌ی خه‌لكی كه‌ركوكه‌وه كه هه‌موو دیله‌كانیان گوله‌باران ده‌كرد ،
بۆیه حیزبی به‌عس هه‌ر له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه له عیراق زۆر به
توندی جه‌ختی كردبووه سه‌ر كه‌ركوك و ده‌یوست كوردی تیدا نه‌هێڵێت.
4-زیانه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك
له شه‌ڕی حه‌ره‌س قه‌ومیدا:
نه‌ئیستا و نه له ئاینده ،هیچ توێژه‌رێك ناتوانێت ئامارێكی وردی زه‌ره‌رو
زیانی گوند نشینانی كورد به ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان بخاته‌روو،به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی به سامانی ئاژه‌ڵی و كشتوكاڵی و له‌ناوچوونی ره‌گه‌زه كلتوری و
شارستانیه‌كانی كورده‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر چی به پیی به‌ڵگه نامه‌و هه‌ندێك له‌و
سه‌رچاوانه‌ی له به‌رده‌ستان له باره‌ی ئاماری گونده‌كان و ژماره‌ی دانیشتوان و
روپێوی زه‌وی كشتوكالی و ئه‌مانه‌وه ده‌توانین زیانه‌كانی ئه‌م بوارانه تا راده‌یه‌ك
هه‌ژمار بكه‌ین ، به‌ڵام ئه‌وه ئاستێكی زۆر كه‌م و بچوكی زیانه‌كانه به‌ر سامانی
مرۆیی و كلتوری كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌وتووه، بۆیه ئه‌م كاره‌ساته پێویستی به
توێژینه‌وه‌ی قوڵ و فراوان هه‌یه.
هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه تا كۆتایی هێرشه‌كه ، چه‌كدارانی حه‌ره‌س قه‌ومی
ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ر گوند‌و ئاوه‌دانی و ماڵێكی كورد بگه‌یشتایه ،هه‌موو ئامێر‌و
كه‌ره‌سته‌و كه‌ل و په‌ل و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و خواردن و دانه‌وێڵه و به‌روبومی
گونده كوردیه‌كانیان تاڵان ده‌كرد و ده‌یانبرد ، ئه‌وه‌ی
شایانی گواساتنه‌وه نه‌بوو وه‌كو خانوبه‌ره‌و ده‌غڵ و دان و دارستان و خه‌له‌و خه‌رمان
ئاگریان تێ به‌رده‌دا و ده‌یانسوتاند ،بۆیه له ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌دا تەنها یەك
خانوو نەما نەسوتابێ, جگەلە خەلەو خەرمان و تاڵانی مەڕو ماڵات و پاتاڵ و شتی ناوماڵ,
ئەو رۆژە ڕەشە تەماوی و خماوییە هەتا هەتایە لە دڵی خه‌ڵكی ئەم ناوچەیە ناسڕێتەوە,
لەو رۆژەدا چەندین كوردی بێ چەك و بێ دیفاع
بەهۆی ناسنامەی كوردییەوە له‌م گوندانه‌دا لەسەر كاری رۆژانەی خۆیان وەك پەریز و خەرمان
و كاكێشان و لۆدە سواقدان و سەر بێستان و لە ماڵی خۆیان شەهید كران، بۆیه ده‌كرێت
به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستن و له‌گه‌ڵ ئه‌و
زانیاریانه‌ی له خه‌ڵكانێك وه‌رگیراون كه خۆیان له ناو رووداوه‌كاندا ژیاون به‌م
شێوه‌یه پۆلێنی زه‌ره‌رو زیانه‌كان بكه‌ین :
أ- زیانی گیانی:
حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له هه‌ر گوندێك له گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركوكدا
نێرینه‌یه‌كی ته‌مه‌ن سه‌روی سێزده‌و چوارده ساڵ یان پیره‌مێردێكی سه‌د ساڵه‌یان
به دیل گرتبێت شه‌هیدیان كردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی رزگاریان بووه پیش‌تر گونده‌كانیان
چۆڵكردووه، و بۆ گونده‌كانی سه‌رووتر یان هه‌ڵه‌ت و بنارو شیوودۆڵی زنجیره
گردۆلكه‌كانی ناوچه‌كه‌و په‌نا شاخی كه‌نده‌كانی شیوه‌سورو چیای خاڵخاڵان هه‌ڵاتون
..له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی (50)كه‌سیان شه‌هید كردووه ، هه‌رچه‌نده ئاماری
وردی شه‌هیده‌كان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆكراوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌ی
خواره‌وه‌یه:
1/ گوندى قەرەدەرە - ژمارەى شەهید (1)
2/ گوندى شیرناو - ژمارەى شەهید (4)
3/ گوندى عه‌لاو محمود - ژمارەى شەهید (4)
4/ گوندى سێكانیان - ژمارەى شەهید (11)
5/ گوندى قه‌رغه‌تو - ژمارەى شەهید (5)
6/ گوندى قادر باغر - ژمارەى شەهید (2)
7/ گوندى بیره‌سپان - ژمارەى شەهید (14)
8/ گوندى سمایل به‌گی - ژمارەى شەهید (4)
9/ گوندى حاجی جرجیس - ژمارەى شەهید (1)
10/ گوندى ئۆمه‌رمه‌ندان - ژمارەى شەهید (2)
11/ گوندى مامه - ژمارەى شەهید (1)
ب-زیانی شارستانی و بیناسازی:
له هه‌موو ئه‌م هێرشانه‌دا له
پارێزگای كه‌ركوك نزیكه‌ی (150)كوند سوتێنراون ، به پێی ئاماری سه‌رژمێری ساڵی
1957 هه‌ر گوندێك له‌و قۆناغه‌دا راده (موعه‌ده‌ل)ی زیاتر له (35)خێزانی لێ بووه
، واته زیاتر له (5250)خانوبه‌ره له پارێزگاكه‌دا سوتێنراون ،گونده‌كان بوون
به وێرانه‌و كه‌لاوه، جگه له‌وه‌ی شێوازی بیناسازی و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو و
جۆری دیزاینی خانووه‌كان به‌شێك بوون له میراتی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌له‌پوری كۆمه‌ڵایه‌تی
كورد، دوواتریش بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌یان هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاو وزه‌و توانایه‌كی
مرۆیی و ئابوری و كاتی زۆری ویستوه.
ج-زیانی سامانی مرۆیی و هێزی كار:
له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، به پێی سه‌رژمێری ساڵی 1957 كه پێنج
ساڵ پیش ئه‌و كاره‌ساته له عێراقدا ئه‌نجامدرابوو، ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رجه‌م
ئه‌و گوندانه‌ی سوتێنران و تاڵان كران نزیكه‌ی (40)هه‌زار كه‌س بوون له كاتی
هیرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومیدا . كه دوواتر به‌شێكی زۆری ئه‌و دانیشتوانه نه‌گه‌ڕانه‌وه
ناوچه‌كه و به هۆی ئاواره‌بوونه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و كۆیه و
رانیه‌و قه‌ڵادزه ئیتر له‌وێ نیشته‌جیبوون ، به‌مه‌ش پارێزگای كه‌ركوك له رووی سامانی مرۆیی و
پێكهاته‌ی دێموگرافیه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وت ، ئه‌گه‌ر لێره‌دا ته‌نیا
(10)گوندی مامناوه‌ند له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه به نمونه وه‌ربگرین كه
له ساڵی 1957دا به‌م جۆره بوون :-
ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ندێك له گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له سه‌رژمیری
ساڵی 1957دا.
1/ گوندى (باجوان) – ژمارەى دانیشتوان
(185)، نێر (94)، مێ (91)
2/ گوندى (چه‌غماغه) – ژمارەى دانیشتوان
(212)، نێر (107)، مێ (105)
3/ گوندى (قوشقایه) – ژمارەى دانیشتوان (214)، نێر (109)، مێ
(105)
4/ گوندى (قه‌لاهه‌ربه‌ت) – ژمارەى دانیشتوان
(463)، نێر (226)، مێ (236)
5/ گوندى (قه‌رغه‌توو) – ژمارەى دانیشتوان
(260)، نێر (130)، مێ (130)
6/ گوندى (قوتانی خه‌لیفه) – ژمارەى دانیشتوان
(150)، نێر (76)، مێ (74)
7/ گوندى (نه‌بیاوه) – ژمارەى دانیشتوان
(353)، نێر (183)، مێ (170)
8/ گوندى (شانشین) – ژمارەى دانیشتوان (140)، نێر (64)، مێ (76)
9/ گوندى (چراغ) – ژمارەى دانیشتوان (129)، نێر (63)، مێ (67)
10/ گوندى (هه‌نجیره) – ژمارەى دانیشتوان
(128)، نێر (65)، مێ (63)
ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌كی
ئاماری بۆ زیانه مرۆییه‌كانی شه‌ڕی حه‌ره‌س قه‌ومی بكه‌ین له پارێزگای كه‌ركوكدا،
وه‌كو ده‌بینین ته‌نیا له (10)گوندی ناوچه‌كه‌دا ژماره‌ی دانیشتوان (2234)كه‌س
بووه، له كاتێكدا ئه‌م هێرشانه نزیكه‌ی (150)گوندی كوردنشینی ویران كردووه، كه‌واته
(33510)كه‌س ئاواره بوونه‌و به‌شێكی زۆری ئه‌مانه نه‌گه‌ڕانه‌وه كه‌ركوك ، هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر به پێی تیۆره‌كه‌ی زانای
دێموگرافی به‌ریتانی (تۆماس رۆبه‌رت مالتۆس) ژماره‌ی دانیشتوان له هه‌ر (25)
ساڵێكدا دووبه‌رامبه‌ر زیاد بكه‌ن ، یان به هه‌مان پێوه‌ری زۆربوونی ژماره‌ی
دانشتوان له عێراقدا كه له ساڵی 1957ه‌وه بۆ ساڵی 2007 رێژی زۆربوون (4،54)جار
به قه‌د خۆی زیادی كردووه ، واته له كه‌ركوكیشدا ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی
گونده كوردنشینه‌كان كه به‌ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومی وێران كران به لایه‌نی كه‌مه‌وه
نزیكه‌ی (134040)كه‌س بوو، باشترین به‌ڵگه‌ش دانیشتوانی حه‌ویجه له ساڵی 1957دا
(27059)كه‌س بوون ،كه (6451)كه‌س كه‌متربوون له دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ی كورد
، كه‌چی له ساڵی 2007دا گه‌یشته(122847) كه‌س ، بۆیه نه‌ك توێژه‌رانی كورد به‌ڵكو
هه‌ر خاوه‌ن وێژدانێكی عه‌ره‌ب و بیانیش رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوانی پێكهاته‌كان
له شاری كه‌ركوكدا به‌راورد بكه‌ن له ساڵی 1957 تا 2020 قه‌باره‌ی سته‌م و ناهه‌قیه‌كانی
سه‌ر پێكهاته‌ی كوردیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
د-زیانی دارایی و ئابووری:
خه‌مڵاندن و مه‌زه‌نده كردنی زیانه ئابوریه‌كان كارێكی سه‌خته، به
تایبه‌ت له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموزدا بۆ لادێنشینان وه‌رزی دروێنه‌و هه‌ڵگرتنی
ده‌غل ودان و پێگه‌یشتنی میوه‌و به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاوینه‌یه ،له هاوینی ساڵی
1963دا زۆربه‌ی گوندنشینانی كه‌ركوك هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌چنیه‌وه، گه‌نم و جۆو
نیسك و نۆك و خه‌له‌و خه‌رمانیان هه‌موو سوتا ،جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ڕو
ماڵاتانه‌ی كه‌وته ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان به تاڵان بران ،ئه‌وه‌ی شایانی
باسه پاش حه‌وت ساڵ له‌و تاڵانیه ، دووای به‌یاننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 هه‌ندێك
له خێزانه كورده‌كان له مه‌یدانی ئاژه‌ڵ فرۆشتندا كه‌ر و ئه‌سپ و هیسترو مانگای
خۆیان ده‌ناسیه‌وه ، چه‌ندین كێشه له سه‌ر خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م ئاژه‌ڵانه
دروست بو، بۆ چاره‌سه‌ر كردن هه‌ندێك جار خودی ئاژه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كرده حه‌كه‌م
..ده‌یانگوت ئاژه‌ڵه‌كه ده‌به‌ین و له نزیك گونده‌كه ئازادی ده‌كه‌ین ،ئه‌گه‌ر
نه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵی ئێمه‌و سه‌ر ئاخوڕه‌كه‌ی خۆی هی ئێمه نیه.
5-چه‌كدار كردنی خێڵه‌كان له عێراقی نوێ‌دا:
وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد دروستكردنی هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به حیزب و كه‌سایه‌تیه‌كان
و له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه یاساییه‌كانی وه‌كو سوپا‌و پۆلیس دیارده‌یه‌كی كۆنه له
عیراقدا، موقاوه‌مه‌ی شه‌عبی و حه‌ره‌س قه‌ومی و جه‌یشی شه‌عبی و تا گه‌یشته حەشدى شەعبى و حه‌شدی عه‌شایه‌ری .
له 13ی ئاداری ساڵى 2014 و لەكاتى سەرهەڵدانى ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
له عیراق و شام (داعش) بە فتواى مەرجەعە باڵاكانى مه‌زهه‌بی شیعە وه‌كو هێزێكی چه‌كداری
تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی دروستكرا، دوواتر له 26ی نۆڤه‌مبه‌ری 2016 ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ردا و خرایه قالبێكی نیزامی و بوو به به‌شێك له
هیزی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی عێراقی .
به‌ڵام لەو ناوچانەى عەرەبى سوننەى
تێدا نیشتەجێیە لە ساڵى 2017و دواى ته‌واوبوونی شه‌ڕی تیرۆریستان، بەتایبەت لە دواى
16ى ئۆكتۆبەرو گەڕانەوەى هێزە ئەمنیەكانى عێراق بۆ كەركوك و ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان
، لەژێر ناوى (حەشدى عەشایەرى) لەسنورى پارێزگاى كەركوكدا چەندین هۆزو تیرەى عەرەبی
سونه لە قەزاى حەویجەى باشورى كەركوك و ناحیەكانى ڕیاز و ڕەشادو زاب و عەباسى پڕ چەك
كران ، هه‌روه‌كو له 9/5/2020 لەكاتى هەڵمەتى هێزە ئەمنیە عێراقیەكاندا نمایشیان پێكرا،
بەپێى زانیاریەكان و ئەو هۆزانەى تائێستا چەكدار كراون، ژمارەو پێكهاتەكانیان بەمجۆرەیە:_
كۆى ژمارەى هێزى عەشایەرى هۆزەكان لە (2000) چەكدار پێكدێت، هەر هۆزەو خاوەنى
(500) چەكدارە و (200) پارچە چەكیان پێدراوە، (190) پارچە چەك لەجۆرى (كڵاشینكۆف) و
(6) پارچە چەك لەجۆرى (BKC)
و (4) پارچە چەكى مام ناوەند لە جۆرى (دۆشكە)، ئەو چوار هۆزەش كە چەكدار كراون بریتین
لە هۆزه‌كانی (جبور وعوبێد و ئەلبو حەمدان و نعێم) كە هەریەك لە هێزى ئەم هۆزانە لەلایەن
سەرۆكى هۆزەكانەوە سەرپەرشتى دەكرێن، ئەمە جگە لەوەى مۆڵەتى هەڵگرتنى چەك بەتەواوى
ئەندامانى هۆزەكان و دانیشتوانى حەویجەو ڕیازو ڕەشادو زاب و عەباسى دراوە ، ئه‌وه‌ی
شایانی باسه به‌شێكی زۆری ئه‌م هۆزانه له شه‌سته‌كان و هه‌فتا‌كانه‌وه له
رۆژئاوا‌و خوارووی عیراقه‌وه هاتوون و به‌شێكان له به‌رامبه‌ر شه‌ری كورد‌و
دڵسۆزیان بۆ رژیمه شۆڤینیه‌كانی عیراق له ناوچه‌كه‌دا زه‌ویوزاریان پێدراوه‌و
نیشته‌جێكراون ، بۆیه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری جۆرێك له رق و كینه‌ن به‌رامبه‌ر
پیشمه‌رگه‌و پێكهاته‌ی كورد به گشتی له پارێزگاكه‌دا .
6-مەترسیەكانى چەكداركردنى عەشایەرى عەرەبى لەكەركوك:-
بیانوى حكومەتى عێراق لەدروستكردنى هێزى عەشایەرى و چەكداركردنیان، پاڵپشتیكردنى
هێزە ئەمنیە فەرمیەكان و ڕووبەڕووبونەوەى پاشماوەكانى تیرۆریستانى داعشە، ئەم هێزانەش
لەچوارچێوەى هێزەكانى حەشدى شەعبیدا مۆركێكى یاساییان پێدراوەو بەپێى یاساى حەشدى شەعبى
و لەژێر ڕۆشنایی بڕیارى دیوانى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، ژمارە (91) كەلە
24/2/2016 دەرچووە، بەپێى یاسا دەستكراوەن و تەنانەت ماف و ئیمتیازاتى زۆریشیان پێدەدرێت،
دروستكردنى ئەم جۆرە لەهێزى چەكدار لەهەر پارێزگا‌و ناوچەیەكى دیكەى عێراق ئاسایی بێت،
ئەوا بۆ كەركوك و ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان به گشتی كارێكى تەواو نایاسایی و پێچەوانەى ماددەى 140 و
سەقامگیرى سیاسی و كۆمەڵایەتیە، لەبەر ئەم هۆیانە:_
أ- بەپێى ماددەى 140ى دەستورى عێراق ،ئەم ناوچانە ناوچەى جێ ناكۆكن و پێویستە
ئاسایی بكرێنەوە،ئاسایی كردنه‌وه‌ش به كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی توندوتیژی ده‌كرێت
نه‌ك به دابه‌شكردنی چه‌ك، بۆیه له قۆناغه‌كانی ماده‌ی (140)دا ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م
هه‌نگاو ئاسایی كردنه‌وه بێت ئیتر هەر هەوڵێك بۆ چەكداركردن و بەهێزكردنى پێكهاتەیەك
بەرامبەر پێكهاته‌كانى دیكە نایاساییە.
ب- بوونى چەك لەدەستى هۆزو عەشایرى ناوچەكه‌دا هەمیشە مەترسى بەكارهێنان و سەركوتكردنى
لایەنى نەیارى لێدەكرێت، به تایبه‌ت له ده‌ست هێزێكی نه‌شاره‌زا له پره‌نسیپ و
یاساكانی زانستی سه‌ربازی . بۆیە لێكدانه‌وه‌ی نەتەوەى كورد بۆ پڕچەككردنى هۆزە عەرەبەكان
و تەنانەت بوونى چەك بەدەستى جوتیارە عەرەبە هاوردەكانەوە ئامانجەكەى تەعریب و ناچاركردنى
جوتیارو گوندنشینانى كوردە بە چۆڵكردنى ناوچەكانیان، ئەمە لەكاتێكدا جوتیارو گوندنشینانى
كورد لەتەواوى سنورى پارێزگاى كەركوك لەچەك داماڵراون و ناتوانن پارێزگارى لەخۆیان
بكەن تەنانەت لەبەرامبەر هەڕەشەو پەلامارى گروپه تیرۆریسته‌كانیشدا.
ج- لەدواى ڕوداوەكانى 16ى ئۆكتۆبەرەوە چەندین جار عەرەبى هاوردە لەناوچەكانى
سەرگەڕان و گونده‌كانی كاكه‌ییه‌كان و سنورى تاڵەبانیەكان لەقەزاى داقوق و ...هتد بەچەك
و بەپاڵپشتى هێزە عێراقیەكان هەڵیان كوتاوەتە سەر گوندنشینانى كورد‌و داواى چۆڵكردنى
ناوچەكانیان لێكردون، جگە لەوەش لەگەڵ تاوانباركردنى پاشماوەكانى تیرۆریستانى داعش
بەسوتاندنی دەغڵ و دانى جوتیارانى كورد، ساڵانە و لەوەرزى دروێنەدا زۆرجاریش دەستى
تۆمەت و گومان لەسەر عەرەبە هاوردەكانە كه ده‌یانه‌وێت جوتیاره كورده‌كان زه‌ویه‌كانیان
به جێبێڵن ،بۆیه چه‌كداركردنی خێڵه‌كان له‌م كات و ساته‌دا هێندی بۆ فشاره له‌سه‌ر
پێكهاته‌ی كورد ،هێنده بۆ خۆپارێزی نیه .
-ئه‌نجامگیری و پیشنیاره‌كان:
له میانی زانیاری و شیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌وه ده‌گه‌ینه چه‌ند ئه‌نجامێك
، و دوواتر له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌دا ده‌كری چه‌ند پیشنیارێك بخه‌ینه‌روو
به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی شه‌ڕو نا ئارامی
له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا:
أ-پێكهاته‌ی كورد له عیراقدا، مه‌ترسیه‌كانی كۆچپێكردنی زۆره‌ملێ
وپرۆسه‌كانی
پاكتاوی نه‌ژادی و سرینه‌وه‌ی سیما كلتوریه‌كانی تێنه‌په‌راندووه،
ته‌عریب وه‌كو
دیارده‌و پرۆسه‌یه‌كی شۆفینی ونامرۆڤانه له كوردستانی عێراقدا
به‌رده‌وامی هه‌یه،
سه‌ره‌ڕای ناره‌وایه‌تی و دژایه‌تی ئه‌م سیاسه‌ته له‌گه‌ل پره‌نسیپه‌كانی
مافی مرڤ
و رێسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌چی هێشتا به هۆی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و
مه‌زهه‌بیه‌وه
له عێراق پیاده ده‌كرێت ، له كاتێكدا بەزۆر گوَڕینی باری دێموگرافی و
پێكهاتەی دانیشتوانی
ناوچەیەك ،بەشێكە لە ئاپارتاید، چونكه ئەو بیر‌و باوەڕو بوَچونەیە لەسەر
بنەمای بەرزی
و پیروَزی رەگەزێك لە رەگەزەكانی مروَڤ یان كلتور دامەزراوە، ئه‌وانیتر به
نزمترو
پله‌دوو سه‌یر ده‌كرێن له رووی پایەو پیروَزی و بەهاكانەوە)([10]) دەزگای
نەتەوە یەكرتووەكان چەند جارێك ئاپارتایدی بە كرداری دژی مروَڤ
داناوە([11]) ، خێزانه
ئاواره‌كانی كورد یان ئۆردوگا زۆره‌ملێكان له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی
كه بۆ خه‌ڵكی
ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان دروستكراوه‌و ناتوانن بگه‌ڕینه‌وه
ناوچه‌كانی خۆیان جۆرێكه له ئاپارتاید ،كه(بانگەوازی جیهانی مافەكانی
مروَڤ بە توندی ئەم سیاسەتەی رەتكردووەتەوەو جەخت لەسەر یەكسانی تەواوی
مروَڤەكان دەكات
بەوەی بەیەكسانی لەدایك دەبن ،بوَیە لەئەرك ومافەكانیانیشدا دەبێ یەكسان
بن.([12]) ،له ناوچه‌یه‌كی
كیشه له‌سه‌ری وه‌كو (ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان)،نابێ یاسا و
سیسته‌م حاكم
نه‌بێ ،نابێ لێتێگه‌یشتن و یه‌كتر قبوڵكردن نه‌بێ، نابێ ده‌وڵه‌ت خۆی
هۆكاری نا هاوسه‌نگی
هێزی پێكهاته‌كان بێ له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت سته‌م و
ناهه‌قیه
به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی كورد له‌م ناچه‌یه‌دا .
ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی به هۆی هیرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومی له 1963 وه گونده‌كانیان
چۆڵكراوه، دووای (57) ساڵ و هه‌موو ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی
له عێراق و ناوچكه‌و دنیای مۆدێرندا روویانداوه، نه‌توانن گونده‌كانیان ئاوه‌دان
بكه‌نه‌وه ،یان هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌مرۆ به هۆی په‌لاماری تیرۆریستان ناتوانن
بگه‌ڕینه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان به هۆی نه‌بوونی متمانه به هێزه ئه‌منیه‌كان و مه‌ترسیان
له سه‌رو ماڵ و گیانیان، كه خۆیان توانای خۆپاریزیان نیه به هۆی داماڵینیان له
چه‌ك و هه‌بوونی چه‌ك به ده‌ستی به‌رامبه‌ره‌كانیانه‌وه، جۆرێكه له ئاپارتاید و
به‌رده‌وامی ته‌عریب ، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یاسا و رێسا ئاسمانیه‌كانه
.
ب -ئه‌گه‌رچی یه‌كیك له خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی كورد‌و به‌غدا له ئاداری ساڵی
1970قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیان لێ كه‌وتوان بوو ، هه‌روه‌كو له حكومه‌تی
فیدرالی دووای 2003 له میانی ماده‌ی 140دا هاتبوو قه‌ره‌بووی
ئاواره‌كان بكرێته‌وه به‌ڵام هیچیان جێبه‌جی نه‌كران . ساڵی 1970 لە سەر
بودجەی بەناو
(اعمار الشمال) لە خوارووی جادەی كەركوك_ دووبز , لە نزیك هەردێیەك پرۆژه‌ی
دروستكردنی
چەندین خان‌و بۆ ئەو خێزانانه ده‌ستی پێكرد كه به‌ر هیرشه‌كانی حه‌ره‌س
قه‌ومی كه‌وتبوون
له ساڵی 1963دا, به‌ڵام ئەو خانوانە تەواو
نەكرابوو نێوانی كورد و حكومەتی عێراق تێك چوو, شه‌ر ده‌ستی پێكرده‌وه‌و
ئەو پرۆسەیەش
سەری نەگرت, ئیتر له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زیان لێكه‌وتوانی كورددا
دابه‌ش بكرێت
، به‌سه‌ر عه‌ره‌بی هاورده‌دا دابه‌شكران و بوونه ئامرازێك بۆ ته‌عریبی
زیاتری ناوچه‌كه
.
ج-ده‌یان گوندی ناوچه‌كه ، ئه‌وانه‌ی له هیرشه‌كانی حه‌ره‌س قه‌ومیدا سوتێنران
و چۆڵكران نه له رێكه‌وتنی 11ی ئاداری 1970 و نه دووای 2003 و هه‌نگاوه‌كانی جیبه‌جیكردنی
ماده‌ی 140 ئاوه‌دان نه‌كرانه‌وه ، هه‌روه‌كو چۆن دانیشتوانه‌كانیان له ساڵی
1963 هه‌ڵاتن ،ئیتر نه‌گه‌رانه‌وه‌و ناوچه‌كه به چۆڵی مایه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێك
بوو بۆ هاتنی مه‌ڕداره عه‌ره‌به‌كان و نیشته‌جێبوونیان له‌و گوندانه‌دا وه‌كو گونده‌كانی
(قوتانی خه‌لیفه‌و هەنجیرە و خان و باجوان و چۆپلیجە و چه‌ندین گوندیتر ).
د-له‌م قۆناغه‌دا هیچ میكانیزمێك به‌قه‌د مانه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویوزارو چؤڵنه‌كردنی
گوند‌و به‌جێنه‌هێشتنی ناوچه‌كه بۆ پرسی ره‌وای كورد گرنگی وبایه‌خی نیه. بۆیه پێویسته
كورد له رووی جه‌ماور‌یه‌وه ، له‌م ناوچانه‌دا ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی
و شارستانی نه‌رم بكات ، به ئامرازیتر نه‌ك چه‌ك و توندوتیژی، وه‌ڵامی نه‌یاره‌كانی
بداته‌وه ،هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له به‌رچاو بگرێت و ئاسانكاری بكات بۆ گه‌رانه‌وه‌و
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هاوهه‌ڵوێست بن له باره‌ی
پرسی ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كانه‌وه‌و له داواكاری له پێشینه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان
بێت .
سه‌رچاوه‌كان:
1-بدوي ، الدكتور احمد زكي ، معجم المصطلحات
العلوم الاجتماعية ، مكتبة لبنان ، بيروت ، 1982.
2-سابیر، سمکۆ ، تەعریب لە ئەجندایەکى مێژوویەوە بۆئەمڕۆ،
گۆتارى (ئەنفالستان) ژمارە (٦)، زستانى ، ٢٠٠٩، ل ٧٦.
3-سعید ، د. علی كریم ، عراق 8 شباط 1963, من حوار المفاهيم الى حوار الدم ,مراجعات
في ذاكرة طالب شبيب ,دار الكنوز الأدبية، بیروت ، 1999
4-عبدالرحمن
،پشکۆ حەمە تاهیر
، شارى کەرکوک لەنێوان ساڵانى ١٩٥٧- ١٩٧٧، دکتۆرنامەیەکى بەڵاونەکراوە، ٢٠١١، ل
١٥١.
5- عظم
،جلال صادق ، ما بعد ذهنية التحريم ، بدون سنة ومكان الطبع .
6-- قانع ، بورهان ،فةرهةنطي نويَ ،ضاثخانةي
الحوادث ،بةغداد ، 1985ز .
7- مجلة كلية الاداب ، جامعة بغداد
،العدد ،السابع والثلاثون ،1410ه - 1990م
8- موكریانی ، هەژار ، هوَزی گاوان ،گۆڤاری كوَڕی زانیاری كورد
،بەغدا ، 1973.
9- مینە ، ئەمین قادر
، ئەمنی ستراتیجی ئێراق و سێكوچكەی بەعسیان ، سلێمانی ، چاپی دووەم ، 1999.
10-ناجي ، الدكتور عبدالجبار ،دراسات في تاريخ المدن العربية
الاسلامية ،مطبعة جامعة البصرة ، 1986م .
[1]- د. علی كریم سعید، عراق
8 شباط 1963, من حوار المفاهيم الى حوار الدم ,مراجعات في ذاكرة طالب شبيب ,دار
الكنوز الأدبية، بیروت ، 1999 ص:169.
[2]-عبدالرحمن ،پشکۆ حەمە تاهیر ، شارى
کەرکوک لەنێوان ساڵانى ١٩٥٧- ١٩٧٧، دکتۆرنامەیەکى بەڵاونەکراوە، ٢٠١١، ل ١٥١.
[3] - مینە ، ئەمین قادر ، ئەمنی
ستراتیجی ئێراق و سێكوچكەی بەعسیان ، سلێمانی ، چاپی دووەم ، 1999، ل 29.
[4] -سابیر، سمکۆ ، تەعریب لە ئەجندایەکى مێژوویەوە بۆئەمڕۆ،
گۆتارى (ئەنفالستان) ژمارە (٦)، زستانى ، ٢٠٠٩، ل ٧٦.
[5] - ناجي
، الدكتور عبدالجبار ،دراسات في تاريخ المدن العربية الاسلامية ،مطبعة جامعة
البصرة ، 1986م ،ص134
[6] - هەمان سەرچاوە
،ص157
[7]- عظم ،جلال صادق ، ما بعد ذهنية التحريم ، بدون
سنة ومكان الطبع ،ص98
[8] - موكریانی ، هەژار
، هوَزی گاوان ،گۆڤاری كوَڕی زانیاری كورد ،بەغدا ، 1973، ل20
[9] - مینە ، ئەمین قادر
، ئەمنی ستراتیجی ئێراق و سێكوچكەی بەعسیان ، سلێمانی ، چاپی دووەم ، 1999، ل 230.
[10]- بدوي ، الدكتور
احمد زكي ، معجم المصطلحات العلوم الاجتماعية ، مكتبة لبنان ، بيروت ، 1982، ص344
[11]- قانع
، بورهان ،فةرهةنطي نويَ ،ضاثخانةي الحوادث ،بةغداد ، 1985ز ،ل15
[12]- مجلة كلية
الاداب ، جامعة بغداد ،العدد ،السابع والثلاثون ،1410ه - 1990م ،ص364