ڕێکخەری ژوری پەرلەمان: هەمومان دەزانین سەرچاوەی تیرەکان کوێن کە ڕوەو گۆڕانن
22/06/2020
ڕێکخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛مادام یاسای چاکسازی بەرەزامەندی هەمولایەک پەسەند کراوە.نەدەبوا بەهیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی فەرمانبەران موچەخۆران بکەن تاجێبێکردنی یاساکە.چونکە موچەتان دواخستوە.
کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: هەربریارێک دەدرێت، تیرەکانی رەخنە روی لەگۆرانە، هەمومان دەزانین سەرچاوەی تیرەکان لەکوێن و بۆچ مەرامێکی سیاسین، لەرابردو تاقیکرانەوە.
دەقی نوسینەکەی
گۆران بۆ لەحکومەتە؟!
چاکسازی پرۆسەیەکی دورو درێژو تاقەت پروکێنە، ئەزمونی هەمو گەلان وامان پێ دەڵێت. لەوانەیە ئەمەسەرەتاکەی بێت
بەلام کێشەی گەورەکەی گەلەکەمان ئاڵوزەو لەسایەی ئەم دوهێزە ئاڵوزترو کارەستبارتر بوە،لای خۆمەوە ھەرچەند سەیری نەخشە سیاسیەکە دەکەم. چاکسازی یان وردتر شۆرشی چاکسازی کارێکی وا ئاسان نیە. گەر نیەتیش ھەبێت .جارێ مادام یاسای چاکسازی بەرەزامەندی هەمولایەک پەسەند کراوە.نەدەبوا بەهیچ شێوەیەک دەستکاری موچەی فەرمانبەران موچەخۆران بکەن تاجێبێکردنی یاساکە.چونکە موچەتان دواخستوە.،هەربریارێک دەدرێت. تیرەکانی رەخنە روی لەگۆرانە، هەمومان دەزانین سەرچاوەی تیرەکان لەکوێن و بۆچەمەرامێکی سیاسین. لەرابردو تاقیکرانەوە.لەبەر ئەوەی گۆران بەدو هۆکار بەشداری لەحکومەتی کردوە، هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی لەئاست پرسە نیشتیمانیەکان وبەشداری راستەقینە لەچاکسازی بنەرەتی ،کرۆکی رێکەوتنی سیاسی گۆران لەگەڵ پارتی دیموکراتی لەسەر ئەو بنەماییە.هەربریارێ پێچەوانەی ئەو رێکەوتن و بنەمایە بێت. پێویستە تیمی گۆران لەحکومەت و فراکسێۆنەکەی لەپەرلەمان هەڵوێستی راشکاویان هەبێت.ئەگەر ئەوسیاستە درێژی کێشا، خستنە ژێر پرسیاری رێکەوتنە ببێتە پرسێکی رۆژەف بۆگۆران.