دابان محەمەد: قەوارەی ھەرێم بەرھەمی خوێن و قوربانی خەڵکە نابێت بۆ پەردەپۆشی دزیەکانتان بەکاری بێنن

27/06/2020

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: قەوارەی ھەرێم بەرھەمی خوێن و  قوربانی خەلکە. نە بە لێدوانی دوکەس ھەڵدەوەشێتەوە، نە ئەوەشە بکرێتە پەردەیەک دزی و جەردەیی لە ژێردا بکرێت.

دابان محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ده‌ره‌نجامی نادادپەروەری و ٢٩ گەندەڵی و دزی جەردەییە، خه‌ڵك موچه‌ و ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت، كه‌س جورئه‌ت ناكات باسی قه‌واره‌ی هه‌رێم یان هه‌ر پرسێك له‌و جۆره‌ بكات.

دەشڵێت: هه‌ڵمه‌تی میللی پێویسته‌ دژی ئه‌وانه‌ ئه‌نجام بدرێت، سه‌رانه له‌ بازگه‌ی مه‌خمور و سه‌یرانبه‌ن وه‌رده‌گرن، به‌ ڕۆژی ڕوناك له‌ سیمێلكا و ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و په‌روێزخان كاری قاچاغچێتی ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌سه‌دا بیستو یەک ده‌بڕدرێت و له‌شكرێك له‌ مێدیا و سۆشیاڵ مێدیا، بۆ چه‌واشه‌كردن و گه‌وجاندن و سه‌ر لێشێواندن، به‌ داهاتی دزراوی نه‌وت و ناوخۆ به‌ خێو ده‌كه‌ن!


هەواڵی زیاتر