Organizational Structure

‌ئه‌نجومه‌نی گشتی ‌ ‌


‌ئه‌نجومه‌نی گشتی ‌

ئه‌نجومه‌نی گشتی
ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ نێوان دو کۆنگره‌دا.
  
فرمانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی بریتیه‌ له‌:
1. دانانی پلانی گشتی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌که‌.
2. هه‌ڵبژاردن و پرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و دانانی ئه‌ندامه‌کانی به‌ زۆرینه‌ی ساده‌ و گۆڕینیان به‌ زۆرایه‌تی ره‌های ده‌نگی هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی.
3. ئاماده‌کردنی پلاتفۆرمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کوردستان و عێراق.
4. هه‌ڵاواردنی ناوی کاندیده‌کان و، رێکخستنی لیستی گۆڕان، که‌ له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌وه‌ ئه‌پاڵێورێن، بۆ: پارله‌مانی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یا هه‌ڵبژاردنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی تر.
5. ره‌تکردنه‌وه‌ی ناوی هه‌ر کاندیدێکی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ له‌ ئه‌نجومه‌نه‌کانه‌وه‌ ئه‌پاڵێورێن، به‌ڵام ژووری قانونی بڕیاری گۆڕینیان ئه‌دا.
6. رێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی کوردستانی، عێراقی، جیهانی.
7. ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ له‌ هه‌لومه‌رجی ئاساییدا هه‌ردوساڵ جارێک و له‌ هه‌لومه‌رجی نائاساییدا پێش کاتی دیاریکراو.
 
کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی:
1. له‌ هه‌لومه‌رجی ئاسایی دا هه‌ر چوار مانگ جارێک و له‌ هه‌لومه‌رجی نائاساییدا، یان له‌ سه‌ر داوای چواریه‌کی ئه‌ندامه‌کانی کۆ ئه‌بێته‌وه‌.
2. له‌ حاڵه‌تی چۆڵبونی شوێنی که‌سی یه‌که‌مدا، له‌ به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک: وازهێنان، په‌ککه‌وتن، مردن، ده‌رچون له‌ رێبازی بزوتنه‌وه‌که‌، خانه‌ی راپه‌ڕاندن تا کاتی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی له‌ ناو خۆیاندا که‌سێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی دیاری ئه‌که‌ن و دوا بڕیار هه‌ڵئه‌گرن بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی. له‌ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی دا هه‌مان که‌س یان که‌سێکی تر به‌ ده‌نگدانی نهێنی بۆ ئه‌و شوێنه‌ هه‌ڵئه‌بژێرن.
3. بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ زۆرینه‌ی ره‌ها ئه‌درێ.
 
ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێکدێ له‌:
1. ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن (5 که‌س)
2. به‌رپرسی ژوره‌کان (به‌ پێی ژماره‌ی ژوره‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی)
3. سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان (1 که‌س)
4. سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (1 که‌س)
5. نوێنه‌رانی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان (1  که‌س له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ک – ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرابون)
6. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌ ناوه‌ندیه‌کانی پارێزگاکان. (ژماره‌یان و پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن یا دانانیان به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتوان و رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ دیاری بکرێ)
7. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان. (ژماره‌یان و پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن یا دانانیان به‌ رێنمایی تایبه‌تی دیاری بکرێ)
8. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق. (ژماره‌یان و پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن یا دانانیان به‌ رێنمایی تایبه‌تی دیاری بکرێ).


هەواڵ و چالاکی