پەیکەری ڕێکخراوەیی


ژوری سەرچاوە مرۆییەکان

ژوری سەرچاوە مرۆییەکان:

بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی گەنجینەیەکی گەورەی سامانی مرۆییە، ئەم ژورە دامەزراوەیەکە بۆ ئیدارەدانی بەهرەو توانای ئەو سامانە، تەوزیفکردنی تواناکانیانە.

ژورێکی تایبەتمەندە بۆ پەرەپێدانی و بەهێزکردنی توانا مرۆییەکانی بزوتنەوەکە لە روی چۆنایەتی و چەندایەتیەوە، وە پێگەیاندنی کادری سیاسی،کۆمەڵایەتی،مێدیای ،مەیدانی،پەرلەمانیە،...لەرێگای کۆڕو سیمنارو ۆرکشۆپ،سازدانی سیمناری هەمە جۆر بۆ هەڵسوراو پشتیوانانی بزوتنەوەکە،وە کۆکردنەوەی زانیاری کەسیان.

پێکهاتەی ژوری سەرچاوە مرۆییەکان
یەکەم. ژورەکە لەئێستادا لە (٣ ) گۆشە پێکهاتوە ،
١. گۆشەی ئامادەکردن و پێگەیاندنی ئەندام
٢.گۆشەی بانکی زانیاری،
٣.گۆشەی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی.

ئەرکەکانی ژوری سەرچاوە مرۆییەکان
لەئێستادا لە (٣ ) گۆشە پێکهاتوە:
یەکەم، گۆشەی ئامادەکردن و پێگەیاندنی ئەندام
١. ئامادەکردنی توانای مرۆیی ؛
١–١: ژورەکە بە پێی پێویستی بزوتنەوەکە هەڵسوڕاو وتوانای مرۆیی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردن و دەزگا هەڵبژێراوەکان ( پەرلەمانی کوردوستان ،ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجومەنی پارێزگاکان )، نوێنەرایەتی گۆران لە حکومەت، وە بۆ ئۆرگانە حیزبی و سیاسی و گشتیەکان.
 ١–٢: لەرێگای دیاریکردنی ئۆرگانەکە ، دیاریکردنی کەسەکە و تاقیکردنەوەی، بڕیار لەسەردانانی وهەڵسەنگاندنی ، دیاریکردنی لایەنی لاوازی تاکو بەهێزبکرێ لە رێگای خولی ڕاهێنانەوە وئامادە دەکرێت .
 
 
٢. پێگەیاندنی ئەندام؛ خولی پەرەپێدان و پێگەیاندنی بەردەوام و تایبەتمەند بۆ پێگەیاندن و گەشەدان بە تواناو بەهرەی هەڵسوراوان و ئەو ئەندامانەی لە بزوتنەوەکەدا کاردەکەن لە رێگای خولی ڕاهێنانەوە.
دوەم، گۆشەی بانکی زانیاری؛
دامەزراوەیەکی تایبەتە بۆ کۆکردنەوەو تۆمارکردنی زانیاری کەسی و چالاکیەکانی هەڵسوراو پشتیوان لە فۆرمێکی تایبەتدا کە لە لایەن سەرکردایەتی بزوتنەوەکەوە پەسەند کراوە لە رێگای داتابەیسێکەوە، بە ئامانجی:
٢–١: دیاریکردنی توانا مرۆییەکانی بزوتنەوەکە.
٢–٢: ئاشنا بونی بزوتنەوەکە بە تواناو کارامەیی هەڵسوراوان و پشتیوانەکانی لە روی چۆنایەتی و چەندایەتیەوە.
٢–٣: بەربژێر بۆ پۆستە حیزبیەکان ئاسان دەستنیشان دەکرێت.
٢–٤: بەربژێر بۆ پۆستە حکومیەکان و دەزگا هەڵبژێردراوەکانی .ئاسان دەستنیشان دەکرێ
٢–٥: مێژوی بەشداری هەڵسوڕاوان لە کاری سیاسی بزوتنەوەکە و چالاکیەکانیان پارێزراو بێ.
سێیەم، گۆشەی پەیوەندی بزوتنەوەکە و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی


[email protected]

رێكخه‌ری ژور : دیدار عبدالکریم رحیم
٠٧٧٠١٥٩٥١٣٢



هەواڵ و چالاکی