پەیکەری ڕێکخراوەیی


ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی

ژوری توێژینەوەكان ژورێكی زانستیی لێكۆڵینەوەیە، گرنگی دەدات بە كۆكردنەوەو لێكدانەوەی زانیاری و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەبارەی پرس و دۆسییە ستراتیجی و سیاسی و ئابورییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكەو جیهان. ئەم ژورە شێوازێكی بچوكراوەیە لە ناوەندەكانی بیركردنەوە Think Tank و ئامانجی بەرەوپێشبردنی ژیانی سیاسیی و ئابوری و کارگێری هەرێمی كوردستانە، لەرێگەی پێشكەشكردنی توێژینەوەو بەشداریپێكردنی مەعریفە لە دروستكردنی بڕیاردا، هەروەها هەوڵێكی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ بەرزكردنەوەو بەدامەزراوەییكردنی بڕیاری سیاسی لە كوردستان و عێراقدا.

 

پێكهاتەی ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی

ئەم ژورە پێک دێت لە سێ گۆشەی جیاواز:

‌أ. گۆشەی سیاسی

‌ب. گۆشەی ئابوری

‌ج. گۆشەی ستراتیجی

هەریەكێك لەم گۆشانەش چەند مەلەفێكی جیاوازی سیاسی و ئابوری و ستراتیجی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لەخۆیان دەگرن.

ئەرک و فرمانەكانی ژوری تویژینەوەکان:

1. ئەنجامدانی توێژینەوەو راپۆرت وپەیپەریی ئەكادیمی لەسەر ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە پرسەکانی ئاسایش و جیۆپۆڵەتیك و جیۆستراتیج و پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهانەوە هەیە.

2. ئەنجامدانی توێژینەوەو راپۆرت و پەیپەری ئەکادیمی لەسەر دیارترین پرس و قەیرانە هەرێمی و نێودەوڵەتی و جیهانییەکان و کاریگەرییان لەسەر دۆزی کورد لەسەر ئاستی کوردستان.

3. ئەنجامدانی توێژینەوەو راپۆرت و پەیپەریی ئەكادیمی لەسەر ئەو بابەتانەی كە پەیوەندیدارن بە پرسی ستراتیجییە ئابورییەکان بەتایبەت بەبواری بودجەو دارایی و ئابوری و نەوت و گازو بوارەکانی دیکە.

4. ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو راپۆرت و پەیپەری ئەکادیمی پەیوەست بەبواری ستراتیجی و کارگێریی و مرۆیی لەسەر ئاستی سێکتەرە جیاوازەکان.

5. وەرگێرانی ئەو توێژینەوەو راپۆرتە ئەکادیمییانەی کە سەنتەرو ناوەندە لێکۆڵینەوەکانی وڵاتانی جیهان دەینوسن ، پەیوەست بەدۆزی کورد لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیهان.

6. بەشداریكردنی تیۆری لە گەڵاڵەكردنی چەمكی ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەیی و مرۆیی و كۆمەڵگایی، لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهان.

7. رێكخستنی سیمینار و كۆڕو كۆبونەوەو خول بەشێوەیەكی گشتی، بەتایبەت بۆ هەڵسوڕاوانی گۆڕان سەبارەت بە پرسە ستراتیجیە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.

8. پێشكەشكردنی راوێژی پێویست بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، دەربارەی پێشهات و ڕوداو و پرسە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان لەکاتی پێویستدا.

 

رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی :
سته‌م كامیل: 07703561989

ئیمەیڵی ژوری توێژینه‌وه‌كان:
[email protected]


هەواڵ و چالاکی