رۆژنامهوانی
ژوری رۆژنامەوانی، دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ژورەکە بەرپرسە لە رەنگدانەوەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان و، بۆچونەكانی لە روداوەكانی ناوخۆی كوردستان و عێراق و دەرەوەی كە لەلایەن جڤاتی نیشتیمانییەوە دائەڕێژرێت و، لەلایەن خانەی راپەڕاندنەوە جێبەجێ ئەكرێ.
ئەرکەکانی ژورەکە لەم خاڵانەدا کورت دەکرێتەوە:
- بەرپرسە لە گەیاندنی سیاسەتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە هەمو بەشەكانی میدیای گۆڕان.
- بەرپرسە لە گەیاندن و رونكردنەوەی هەڵوێستی رۆژانەی گۆڕان لە روداوەكان.
- بەرپرسە لە چاودێری جۆری رەنگدانەوەی سیاسەتی گۆڕان لە بواری میدیایی دا.
- لە جڤاتی نیشتیمانی دا نوێنەرایەتی ژوری رۆژنامەوانی ئەكا و لە بەردەم جڤاتی نیشتیمانی دا بەرپرسە لە كارەكانی ژورەكە.
- بەرپرسە لە سایتی فەرمی گۆڕان و هەمو دامەزراوە میدیاییەکانی بزوتنەوەکە.
- بەرپرسە لە پەیوەندی لەگەڵ میدیای دەرەوەی گۆڕان. پردی پەیوەندی نێوان رۆژنامەنوس و ئامرازە میدیاییەکان و دامەزراوە رۆشنبیری و کلتوریەکانە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان.
- بەرپرسە لە رێكخستنی دیدار و گفتوگۆی رۆژنامەوانی نێوان نێردراوانی دەزگاكانی راگەیاندن و بەرپرسەكانی گۆڕان.
ژمارە تەلەفۆن: ٠٧٧٠٨١٠٦٦٣٦
ئیمەیڵ: [email protected]
رێکخەری ژور: دلێر عەبدولخالق
ژمارە تەلەفۆن: ٠٧٧٠١٤٣٢٢٨٦
ئیمەیڵ: [email protected]
هەواڵ و چالاکی